خەندان-
زانیاری سه‌ره‌كی؛
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئه‌مریكای به به‌رپرسیار تۆمه‌تباركرد له پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئاگربه‌ست له و راشیگه‌یاند، ئیسرائیل به پێشێلكردنی یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری نیشتمانیی لوبنان ئاگربه‌ستی پێشێلكردوه.
وردودرشتی هه‌واڵ؛
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له هه‌ر به‌ره‌یه‌كیشدا پێشێلكارییه له هه‌مو به‌ره‌كاندا، ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی له ئه‌ستۆدایه له پێشێلكردنی ئاگربه‌ستی لوبنان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئیسرائیل به پێشێلكردنی یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری نیشتمانیی لوبنان ئاگربه‌ستی پێشێلكردوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه چه‌ندینجار هۆشداریمان داوه له ده‌رئه‌نجامه جدییه‌كانی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و به توندی به‌رگری له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
لێدوانی په‌یوه‌ندیدار؛
له‌لای خۆیه‌وه، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌كه هه‌مو به‌ره‌كانی به بێ جیاوازی له‌خۆگرتوه، به گۆڕه‌پانی لوبنانیشه‌وه، هۆشداریشیدا له كاردانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه.
پاشخانی هه‌واڵ؛
لێدوانەکانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە کاتێکدایە کە یسرائیل کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندبو، هێمنی لە پایتەختی لوبنان نابێت ئەگەر هێرشەکانی حزبوڵا بەردەوام بن، ئیسرائیل ناوچەیەک لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی لە دەوروبەری ڕوباری لیتانی لە باشوری لوبنان دروستدەکات.