خه‌ندان-
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حزبێكی نوێ له سلێمانی كۆنگرەی دامەزراندنی ئه‌نجامده‌دات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و ناوی "ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی" لێنراوه، به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محەمەد، دابان محه‌مه‌د، بەدەل بەرواری، كاروان حەمەساڵح، خانزاد محەمەد، بەهار مەحمود، سەلیم كۆیی له دامه‌زرێنه‌رانی حزبه‌كه‌ن.
په‌یامنێری خه‌ندان له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حزبی "ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی" له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شه‌قامی 60 مه‌تری شاری سلێمانی كۆنگره‌ی دامه‌زراندن ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه ده‌ڵێت، هەر حزبێكی نوێ كە بەشداری بكات لە هەڵبژاردن دەبێت كۆنگرەی دامەزراندن ببەستێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ حزبێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نن له حزبه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گۆڕان، هاوپه‌یمانی جیابونه‌ته‌وه
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ حزبێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نن له حزبه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گۆڕان، هاوپه‌یمانی جیابونه‌ته‌وه هاوكات به‌شێكیان مامۆستایانی ناڕازین كه له‌ماوه‌ی رابردودا به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كان كردوه.
لەنێو دەستەی دەمەزرێنەرانیش كەسێك وەك سەرۆك دەست نیشان دەكرێت
له كۆنگره‌ی ئه‌مڕۆدا لەنێو دەستەی دەمەزرێنەرانیش كەسێك وەك سەرۆك دەست نیشان دەكرێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە دەسەڵاتەكانی سەرۆك، تەشریفاتی دەبێت و تەواوی بڕیارەكانی ئەو حزبە دەبێت بە دەستە جەمعی دەربچێت.