دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨١٬٦٩٨ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.
مرۆڤ نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە ھاتە نیمچەکیشوەری ھیندی. مانەوەیان لەم ناوچەیە لە فۆرم و گرووپی جیاواز وای کرد ناوچەکە جیاواز دەرکەوێت، بەجۆرێک لەدوای ئەفریقا دووەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی جیاوازی جینی مرۆڤی لێ بێت. نزیکەی ٩٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ژیان لە نیمچەکیشوەری ھیندی جێگیریی وەرگرت، لەم نێوانەدا دەرکەوتنی شارستانیی دۆڵی ئیندوس لە میلینیۆمی پێش زایینن ھەبوو. لە ١٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین، زمانی سانسکریت بنچینەیەکی سەرەتایی دروست بوو، و دواتر لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان بڵاوبوویەوە. لە لایەکی دیکەوە زمانی ڕیجڤدا دەرکەوت کە بەکاردەھات بۆ تۆمارکردن و وێنەکردن لە ئایینی ھیندووئیزم لە ھیندستان. لە باکوور و ڕۆژاوای ھیند، زمانە دراڤیدییەکان چیتر نەمان. لە ٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین، سیستمی چینایەتی و پۆلێنکردن لە ئایینی ھیندووئیزم دەرکەوت، ھاوکات ھەریەکە لە ئایینەکانی بوودیزم و جاینیزم دەرکەوتن، کە ئەوان فەرمانە کۆمەڵایەتییەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ پۆلین و بنەچەی کەسەکان دەسەپاند. ئیمپراتۆریەتیی ماوریا و ئیمپراتۆریەتیی گوپتا لەیەکەمین دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی ناوچەکە بوون، دواتر سەردەمی دەسەڵاتیان بە داھێنانەکانیانەوە کۆتایی ھات، لەپاڵ ئەوەش شکۆ و بوونی ژنیان نەھێشت لە کایەی سیاسەت، ھەروەھا سیستەمی پۆلێنکردن و چینایەتی ھیندووئیزم بەڕێکخراوییەوە خستە ناو بیرووباوەڕەکانی بەڕێوەبردن. لە باشووری ھیند، شا و فەرمانڕەواکانی ناوەڕاستی ھیند ھەستان بە ھاوردەکردنی کەلتووری دین و زمانی دراڤیدییەکان بۆ شانشینەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان.
لە سەدەکانی ناوین، ھەریەکە لە ئایینەکانی مەسیحی، ئیسلام و زەردەشتی گەیشتنە باشوور و ڕۆژاوای ھیندستان. دواتر سوپای موسڵمانەکان لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بەرەو باکووری ھیندستان بەپچڕ پچڕ ھەنگاویان نا، لە ئەنجامدا شانشینی دەلھی دامەزرا، بەمەش باکووری ھیندستان بوو بە بەشێک لە شارستانییەتی ئیسلامی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام. لە سەدەی پازدەیەم، ئیمپراتۆرییەتی ڤیجایاناگارا لە باشووری ھیندستان دامەزرا کە ڕێبەرایەتی لە کولتووری ھیندوو دەکرد. لە ناوچەی پەنجابیش، ئەوا سیکییەکان سەریان ھەڵدا. لە ساڵی ١٥٢٦، دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل ھات و دوو سەدەی ئاشتی بۆ وڵاتەکە ھێنا، لەدوای خۆشییەوە کۆمەڵێک تەلار و کۆشکی گرانبەھای جێھێشت. دوا بەدوای ئەوەش، دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە ھیندستان پەرەی سەند لەڕێی ھاتنە پێشەوەی دەسەڵاتی کۆمپانی بەریتانی لە ھیند، بەمەش ھیندستان بووە وڵاتێکی ئابووری کۆلۆنی بەڵام بە لەدەستدانی سەروەرییەکەی. دواتر شێوازی دەسەڵاتەکە بوو بە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا ناسراو بە بریتش ڕاج، ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٨ دەستی پێکرد. بەڵێنی ئینگلیزەکان بۆ پێدانی ماف بە ھیندییەکان بەھێواشی جێبەجێ دەکرا، لەپاڵ ئەوەش گۆڕانکاری دروست بوو لەڕووی پیشەسازی و شێوازی ژیان، خوێندن و خزمەتگوزارییەکان. لەو دەمەدا، بیر و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆیی لەنێو ھیندییەکان دروست بوو، لە ئەنجامی دروستکردنی ناڕەزایی ھێمن و ئاشتیانە تێبینی ئەوە کرا بەرە بەرە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانی لە وڵاتەکە لاواز بوو. لە ساڵی ١٩٤٧، ئینگلیز ھیندستانی دابەشی دوو وڵاتی سەربەخۆ کرد، بەشێکی زۆرە ھیندوو خستەوە سەر ھیندستان، بەشەکەی دیکەش کە زۆرینەی موسڵمان بوون کردی بە وڵاتێکی نوێ لە ژێر ناوی پاکستان، لە ئەنجامی ئەم ڕاگواستنە نەزانراوە ئەوا خەڵکێکی زۆر ژیانیان لەدەست دا. (تەواوی وتار...)
- ١٤ی ئایار – عەلی زەیدی (لە وێنەکەدا) وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەکار بوو و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی بەخشی.
- ٩ی ئایار – پیتەر ماگیار وەک سەرۆک وەزیرانی مەجارستان دەستبەکار بوو و جێگای ڤیکتۆر ئۆربانی گرتەوە.
- ٦ی ئایار – تێد تەرنەر، خاوەن میدیا و خێرخوازی ئەمریکی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢ی ئایار – لە درێژەی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد لەسێدارە درا.
- ٢٧ی نیسان – عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵبژێردرا و لە جێگای محەممەد شیاع سوودانی داندرا.
- ١٤٣١، ژان دارک لە دادگایەکی کڵێسایی ئینگلستان، بە وەرگەڕان لە دین و سیحربازی مەحکووم بوو و لە ئاوردا سووتێنرا.
- ١٩٤٢، ھێزی ئاسمانیی شاھانەی بەریتانیا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا شاری کۆلنی ئاڵمانی بۆمباران کرد.
- ١٩٢٥، شێخ سەعیدی پیران و چل و شەش شۆڕشگێڕی تر لەسێدارە دران.
- ١٩٧١، کەشتیی ئاسمانی مێرنێر ٩ وەکوو یەکەم مانگی دەستکردی مەریخ لە زەوییڕا ڕەوانە کرا.
- ١٩٩٨، بوومەلەرزەی باکووری ئەفغانستان کە نزیک بە پێنج ھەزار کوژراوی ھەبوو.
- ٢٠١٩، حەوت تەقینەوە لە شاری کەرکووک ڕووی دا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
- ١٩٨٠، لەدایکبوونی ستێڤن جێرارد، یاریزانی ئینگلیزی
- ١٦٤٠، مردنی پیتەر پاول ڕوبنس، وێنەکێشی ئەڵمانی (لەدایکبووی ١٥٧٧)
- ١٧٤٤، مردنی ئەلێکساندەر پۆپ، شاعیری ئینگلیزی (لەدایکبووی ١٦٨٨)
- ١٧٧٨، مردنی ڤۆڵتێر، نووسەر، مێژوونووس و فەیلەسووفی فەڕەنسی (لەدایکبووی ١٦٩٤)
- ١٩٦٠، مردنی بۆریس پاستێرناک: نووسەر و شاعیری ڕووسی (لەدایکبووی ١٨٩٠)
- … کە لە کاتێکدا بۆلیڤیا وڵاتێکی دەورەدراوە و ڕێگای بە دەریاوە نییە، بەڵام ھێزی دەریاییی خۆی ھەیە؟
