5 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشەکانى سەر هەرێمى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە؛ سەرکردە کوردستانی و عێراقییەکان هاوهەڵوێستن

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە؛ سەرکردە عێراقی و کوردستانییەکان پێکەوە پەلامارەکان بە پێشێلکاریی زەقی سەروەریی نیشتمانی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێن و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو کردەوە شەڕانگێزییانە دەکەن.

باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق

عێراق هەناردەی نەوت فرە چەشن دەکات؛ بۆریی نەوت بۆ بەندەرەکانی تورکیا و سووریا و ئوردن ڕادەکێشرێت

وزەی عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت؛ وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە تاوەکو ساڵی 2029 کۆتایی بە سووتانی گازی هاوەڵ دەهێنن، هاوكات بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گەرووی هورمز، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی و قەتەری واژۆ کردووە بۆ ڕاکێشانی بۆریی نەوت لە بەسڕەوە بەرەو تورکیا، سووریا و ئوردن.

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی: واژۆی ترەمپ لەسەر یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە هیچ بەهایەکى نییە

موجتەبا خامنەیی رێبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران پەیامێکى بڵاوکردەوە و گوتی، "واژۆی ترەمپ لەسەر یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە هیچ بەهایەکى نییە و هیچ کاتێک متمانە بە ئەمریکا ناکرێت و ئەمریکا ئامانجى شەڕە دژى میلەتەکەمان".

لە یاریگای مێتلایڤ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت

بەرزترین نرخی بلیتی یاریی کۆتایی مۆندیال گەیشتە 3 ملیۆن دۆلار

بەرزترین نرخی بلیتی تەماشاکردنی یاریی کۆتایی جامی جیهانیی تۆپی پێ، کە بڕیارە سبەینێ لە یاریگای مێتلایڤ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا ئەنجام بدرێت، گەیشتە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی؛ لەکاتێکدا هەرزانترین بلیتی یارییەکە لەم کاتەدا نرخەکەی 7 هەزار دۆلاری تێپەڕاند، بە زمانی بازاڕ 90 وەرەقەی تێپەڕاند.